سەرۆك وەزیری ئیسرائیل لەگەڵ میری ئەبوزەبی كۆبوەوە

شێخ محەممەد بن زاید ئەلنهیان، میری ئەبوزەبی وجێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕۆژی دووشەممە پێشوازیکرد لە نەفتالی بەنت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کە لە سەردانی ئیماراتە.

شێخ محەمەد بن زاید لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا هیوای خواست کە سەردانەکەی یەکەم بۆ ئیمارات بەشداری بکات لە پاڵنانی پەیوەندیەکان و هاوکاری بۆ هەنگاوی ئەرێنی زیاتر بۆ بەرژەوەندی گەلانی ھەردوو وڵات و گەلانی ناوچەکە.

شازادەی ئەبوزەبی و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبوارە جیاجیاکانی وەك وەبەرهێنان و ئابووری و بازرگانی و گەشەپێدان و بەتایبەتی کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک و وزەی دوان کە ئەمە بەشێکە لە “ڕێککەوتننامەی ئاشتیی برایمی” کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لەلایەن هەردوو وڵاتەوە واژۆ کراوە.

سەرچاوە : سکای نیوز

Back to top button