ماجید شنگالی: په‌كه‌كه هێزێكی شه‌رعی نیه و هیچ په‌یوه‌ندییان به عێراق و هه‌رێمی كوردستان نییه
ماجید شنگالی – کاندیدی دەرچووی پ.د.ك بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی بوونی چەکدارانی پەکەکە لە شنگال، رایگه‌یاند:” په‌كه‌كه هێزێكی شه‌رعی نیه و هیچ په‌یوه‌ندییان به عێراق و هه‌رێمی كوردستان نییه و خه‌ڵكی شه‌نگال ئێوه به نوێنه‌رو به كه‌سی خۆیان نازانن .
ماجید شنگالی کە بۆ ktv قسەی کردووە راشیگەیاند، “ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان عێراق و هه‌رێم تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه و نه‌بۆته هۆی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور كه كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه .
روونیشیكرده‌وه، تا ئێستا حكومه‌تی عێراقی نه‌یانتوانیوه سزای ئه‌و لایه‌نانه بدات كه رێگرن له ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شه‌نگال له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه مۆر كراوه .
گوتیشی، پێویسته مادده‌ی 140 كارا بكرێت بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ره‌وشی شه‌نگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم .
ئاماژه‌شیدا كه یه‌كێك له كاره هه‌ره له پێشینه‌ییه‌كانی حكومه‌تی ئایندهی عێراق ، پێویسته ره‌وشی شه‌نگال ئاسایی بكرێته‌وه و خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه بگه‌رێته‌وه زێدی خۆیان .
شنگالی باسی لەوەشکرد کە، ” سه‌روه‌ری عێراق نه‌مایه و زۆر ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی بوونی هه‌یه ، واتا سه‌روه‌ری بوونی نیه.”
هه‌روه‌ها ماجید شنگالی، رایگه‌یاند كه ئێستاش پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده‌و ده‌ست به‌كار بوونی په‌رله‌مانتاران و په‌رله‌مانی عێراق زۆر پێویسته و به‌قازانجی شه‌نگال و خه‌ڵكه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت