سلێمانی: ته‌قه‌كه‌ره‌كان لەلایەن پۆلیسەوە ده‌ستگیركران
لهڕاگهیهنراوێكدا،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانیان توانیویانه له‌سه‌ر ته‌قه‌كردن له هاووڵاتییه‌ك سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن.
لە راگەیاندراوەکەیدا پۆلیسی سلێمانی کە ئەمڕۆ سێشەممە ۱٤-١٢-٢٠٢١،بڵاویکردۆتەوە، رایگەیاند: له‌سه‌ردۆسیه‌ی ته‌قه‌كردن له هاوڵاتییه‌ك مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلسی سه‌رچنار ٣ تۆمه‌تباریان دهستگیركردو ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆف كه ته‌قه‌كه‌ی پێكراوه .
ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای ئه‌وه‌ی له ئۆتۆمبێلێكه‌وه كه دوو سه‌رنشینی تێدابووه ته‌قه له هاوڵاتییه‌ك ده‌كرێت و به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كه‌وێت و تۆمه‌تباران هه‌ڵدێن ، ده‌ستبه‌جێ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی دەستپێکردو سه‌رەنجام له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه هه‌مان ڕۆژ تۆمه‌تباران دۆزرانەوەو دەستگیرکران و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا،”
لە راگەیێندراوەکە هەروەها هاتووە،” دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش تۆمه‌تبارێكی تر ده‌ستگیرکرا كه چه‌كه‌كه‌ی له‌دوو تۆمه‌تباره‌كه وه‌رگرتبوو ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌دا كه له جۆری كڵاشینكۆفه .
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، له‌ئێستادا هه‌رسێ تۆمه‌تبار :س ، ع ، ع – ئ ، ح ، ر – ڕ ، ع ، م به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه .