بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لە کارەکەی دوورخرایەوە

بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی سلێمانی لەکارەکەی دوورخرایەوە و گواسترایەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە هەولێر. 
بەپێی نووسراوی ژمارە 25311ی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، کە لە 13-12-2021 دەرچووە بڕیاردراوە بە گواستنەوەی عەمیدی هاتووچۆ فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ سەر میلاکی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان.
هەر بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لیوا خۆشەویست جەمال ئەحمەد، کە بەڕێوەبەری سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش PJCCیە وەک بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بەوەکالەت لە شوێنی عەمید فەرەیدون عومەر دەستبەکاردەبێت.
س: رووداو
Back to top button