نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له‌ پارتى چاكسازيى توركمانى ده‌كات

له‌ په‌يامێكدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له‌ پارتى چاكسازى توركمانى ده‌كات و له‌به‌شێكى په‌يامه‌كه‌ هاتووه‌: پشتگيريى له‌ پێگه‌ و ڕۆڵى پێكهاته‌كان له‌ پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عيراقدا ده‌كه‌ين و جه‌خت له‌ پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و لێبورده‌يى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستاندا ده‌كه‌ينه‌وه‌.

ده‌قى په‌يامى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:

به‌بۆنه‌ى ئه‌نجامدان و كۆتاييهاتنى پێنجه‌مين كۆنگره‌يانه‌وه‌‌، پيرۆزبايى له‌ سه‌رۆكايه‌تى و ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكار و ئه‌ندامان و دۆستان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى پارتى چاكسازيى توركمانى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.

پشتگيريى له‌ پێگه‌ و ڕۆڵى پێكهاته‌كان له‌ پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عيراقدا ده‌كه‌ين و جه‌خت له‌ پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و لێبورده‌يى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستاندا ده‌كه‌ينه‌وه‌.

هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2021/12/28

Back to top button