له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رێوره‌سمی سوێندخواردنی 47 دادوه‌ر و 12 ئه‌ندامی داواكاری گشتی به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان رێوره‌سمی سوێندخواردنی 47 دادوه‌ر و 12 ئه‌ندامی داواكاری گشتی به‌ڕێوه‌چوو.
دوای بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ژماره (71 له 1/12/2021) پاڵپشت به فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره (272)ی ساڵی 2021 و به پێی نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان / دیوان ژماره (د-1099 له 5/9/2021) و به‌دی كردنی گشت مه‌رجه‌كانی یاسایی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری دابوو به دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ر بۆ دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌وڵیر / سلێمانی / دهۆك / و كه‌ركوك-گه‌رمیان و ئه‌مڕۆ رێوره‌سمی سوێندخواردنیان به‌ڕێوه‌چوو.
راگه‌ياندنى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى بڵاويكرده‌وه له رێوره‌سمه‌كه‌دا جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه و سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك- گه‌رمیان و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و بریكاری وه‌زاره‌تی داد و به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری ئاماده‌بوون.
له‌نێو دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی، 29 ئافره‌ت هه‌ن كه 19یان وه‌ك دادوه‌ر و 10ی دیكه‌شیان وه‌ك ئه‌ندامی داواكاری گشتی له دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كار ده‌بن.
ده‌ستبه‌كاربوونی دادوه‌ر و داواكارانی گشتیش دوای ته‌واوكردنی خولی سێیه‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریه كه به پێی پێویستی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی دابه‌شكراون به شێوه‌یه‌ك دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر 12 دادوه‌ر و دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی سلێمانی 17 دادوه‌ر و دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی دهۆك 9 دادوه‌ر و دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك-گه‌رمیان 9 دادوه‌رن. هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی ئه‌ندامانی داواكاریش گشتیش كه ژماره‌یان 12 ئه‌ندامی داواكاری گشتیه، به‌رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی هه‌رێمه‌وه ده‌بێت.