ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا باس لە وردەکاری چالاکییەکانی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکات .
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە ، لە سنوری میحوەری دووی گەرمەسێر و پاککردنەوەی ناوچەیەکی بەرفراوانی زەوی لە دەستی تیرۆریستانی داعش، لەهەمان سنور بۆمبێکی چێندراو، بە شوانێکدا تەقییەوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و شوانەکە سەلامەتە.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
دوای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی نێوان
هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی،
لە سنوری میحوەری دووی گەرمەسێر و پاککردنەوەی ناوچەیەکی بەرفراوانی زەوی لە دەستی تیرۆریستانی داعش، ئەمڕۆ ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لەهەمان سنور بۆمبێکی چێندراو، کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دانرا بوو، بە شوانێکدا تەقییەوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و شوانەکە سەلامەتە.شایانی باسە هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچەیەدا، جێگیربوون و توانیویانە، دەیان مۆڵگەی تیرۆرستان تێک بدەن و چەندین پاشماوەی بۆمبی چێندراو و حەشارگەی تیرۆریستان بدۆزنەوە و خاپوری بکەن.