وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ليتوانيا ده‌گاته هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ليتوانيا ده‌گاته هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و سبه‌ى له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
عه‌بدوڵخالق محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كات و ناوه‌ڕۆكى سه‌ردانه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه و، ڕایگه‌یاند: لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیری دەرەوەی لیتوانیا (گابریلیۆس لاندسبێرگیس) سەردانی هەولێر دەکات و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت پێشوازی لێ دەکرێ.
راشيگه‌ياند:” بڕیاریشە سبەی دووشەممە وەزیری دەرەوەی لیتوانیا بە جیا لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت کۆ ببێتەوە.