سبه‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تێكى تر دابه‌ش ده‌كرێت
وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سبه‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌تێكى تر بۆ مانگى 12-2021، دابه‌ش ده‌كات .
به‌پێ ى ئه‌و خشته‌يه‌ى كه له‌وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ گهنجيينهكانى هه‌رێم ڕه‌وانه كراوه:” سبه‌ى چوارشەممە ڕێکەوتی 2022/1/19 مووچەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ مانگى 12-2021 به‌هه‌مان ميكانزمى مانگى پێشوو دابەشدەکرێت.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى عێراق بريارى ناردنى 200 مليار دينارى مانگى 12-2021 ى بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان داوه و، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ گه‌يشتنى ئه‌و پاره‌يه گۆرانكارى به‌سه‌ر خشته‌ى دابه‌ش كردنى مووچه بێت و پرۆسه‌كه خراتر بكرێت.”
رۆژى 2ـى1ـى 2022 دواى پشووى سهڕى ساڵ وه‌زاره‌تى دارايى ده‌ستى به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 12-2021 كرد و يه‌كه‌م وه‌زاره‌تيش مووچه‌يان پێ درا، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بوو.”