لە كۆبونەوەی سەدرو قائانی چی باسكراوە

سەرچاوەکانی ئەلعەرەبیە ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند کەکۆبوونەوەیەک لەنێوان موقتەدا سەدری سەرۆکی ڕەوتی سەدر و، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ئیسماعیل قائانی بەڕێوەچووە.”

.”سەرچاوەکان ڕوونیان کردەوە کە سەدر لەگەڵ قائانی باسیان لە جیاوازی نێوان سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر پێکهێنانی حکومەت کردووە و، قائانی داوای لە سەدر كردووە ماڵی شیعی یەك بخرێت.”

هەر بەپێی سەرچاوەکان.” هەوڵی دوورخستنەوەی مستەفا کازمیش لە چوارچێوەی دانیشتنەکەدا بووە.”

هاوكات موقتەدا سەدری سەرۆکی ڕەوتی سەدر، بەدوای پێکهێنانی حکومەتە بە “زۆرینەی نەتەوەیی” کە لەلایەن هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە ڕەتدەکرێتەوە کە هەوڵدەدەن سەدر ڕازی بکەن بە پێکهێنانی حکومەتێکی تەوافوقی کە هەمووان بەشداری تێدا بكەن.”

س: ئەلحەدەس

Back to top button