وهزارهتى شارهوانى: سیستەمی GIS بۆ یەكخستنەوەی داتا و زانیارییەكان لە شاری هەولێردا جێبەجێ دەكرێت
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رايدهگهينێت: سیستەمی GIS بۆ یەكخستنەوەی داتا و زانیارییەكان لە شاری هەولێر بە ڕەزامەندی و لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆكی حكوومەت جێبەجێ دەكرێت .
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گهشتوگوزار ئهمرۆ پێنج شهممه، 10-2-2022، له پهيجى فهرمى وهزارهت بڵاويكردۆتهوه و تێدا هاتووه: “ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی شوباتی 2022، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و جۆرج هارتمان ڕاوێژكار لە ئاژانسی VNGى هۆڵەندی سیمیناری (خستنەڕووی ئەنجامی ڕووپێوی باری ئیستای GIS لە شاری هەولێر) بۆ بە سیستەمكردنی داتا و زانیارییەكانی دامودەزگەكانی شاری هەولێر بەڕێوەچوو”.
له راگهيێندراوهكه ههروهها هاتووه: “سیمینارەكە بە بەشداری سەرجەم دامودەزگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و جێگری پارێزگای هەولێر و فەرمانگە پەیوەنددارەكانی تری حكوومەت ڕێكخرا و ئامادەبووانیش سەرنجی خۆیان بۆ دەوڵەمەندكردن و جێبەجێكردنی خستەڕوو. لە ڕێگەی داتاشۆوە ڕۆژگار قەرەنی مامۆستای زانكۆی سەڵاحەددین وردەكاریی سیستەمەكە و نەخشەڕێگەی چۆنیەتی جێبەجێكردنی بە شێوەیەكی زانستی خستەڕوو بۆ یەكخستنەوە و پاكسازیكردنی سەرجەم داتا و زانیاریی فەرمانگەكان”.
له سمينارهكه، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وێڕای ئاماژەدان بە گرنگی سیستەمەكە، گوتی ئەو پرۆژەیە بە ڕەزامەندی و لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆكی حكوومەت جێبەجێ دەكرێت، هەموو هاوكاری و كارئاسانییەكیش بۆ چارەسەركردنی گرفتە یاسایی و كارگێڕی و ئەندازیارییەكان بە مەبەستی جێبەجێكردنی دەكەین. سوپاسی ڕێكخراوی VNGى هۆڵەندیشی كرد كە بە هەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگەكانی حكوومەت كار لە جێبەجێكردنی پرۆژەكەدا دەكەن و لەبارەی گرنگی پرۆژەكەیشەوە ڕایگەیاند ئەم پرۆژەیە بۆ شاری هەولێر و هەرێمی كوردستانیش زۆر گرنگە و دەبێت بە خێرایی جێبەجێی بكەین. سەرەڕای جەختكردنەوە لەسەر تەواوكردنی، هەروەها داواشی لە فەرمانگەكانی شاری هەولێر كرد بە هەماهەنگی كار لەسەر ڕێكارەكانی جێبەجێكردن و سەرخستنی سیستەمەكە بكەن”.