كازمی: چاوەڕێی وەبەرهێنانی ئەڵمانیاین
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕۆژی پێنجشەممە لەگفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئۆلاف شولز ڕاوێژكاری ئەڵمانیا، گفتوگۆی لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی عێراق و ئەڵمانیا کرد.”
بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی زانیاری، كازمی گرنگی ڕۆڵی ئەڵمانیای لەبەشداریکردن لەجەنگی دژی تیرۆر دوپات كردۆتەوەو، جەختیشی لەسەر گرنگی هاوکاری ئەمنی و هەواڵگری و دژەتیرۆر کردەوە.”
راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو کە گفتوگۆ تەلەفۆنییەکان جەختیان لەسەر گرنگی وەبەرهێنانی ئەڵمانیا كردۆتەوە لە عێراق.”
س: شەفەق نیوز