سیناتی ئەمریکا وەک پشتیوانی بۆ ئۆکراینا بڕیارنامەیەکی لە دژی ڕووسیا بڵاو کردەوە

سیناتی ئەمریکا وەک پشتیوانی بۆ ئۆکراینا بڕیارنامەیەکی لە دژی ڕووسیا بڵاو کردەو

هاوکات لە گەڵ قوڵبوونەوەی گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و مەترسی هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە ، سیناتی ئەمریکا بە دەنگی زۆرینەی ڕەها بڕیارنامەیەکی بۆ پشتیوانی سەربەخۆیی ئۆکراینا و مەحکومکردنی هێرش و داگیرکاری رووسیا پەسەند کرد.

ئەو بڕیارەی سینات لە دوای ئەوە هات کە جۆبایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا و چەندین بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ڕووسیا لە سنوورەکانی ئۆکراینا پیلانێکی مەترسیدارە و تەنها بۆ رووپشکردنی مەترسییەکانە و ئەگەری هێرش هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا .

ئاسۆشیتێد پرێس لە مبارەوە ئاماژە بەوە دەکات ، سیناتۆرەکانی ئەمریکی لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا سەرقاڵی ئەوەبوون چۆن بتوانن هەڵوێست و کاردانەوەیەکی تووندیان هەبێت لە دژی داگیرکاری ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا ، بۆیەش پرۆژە پێشنیارێکیان بۆ سەپاندنی گەمارۆ بە سەر ڕووسیا دا ئاراستەی حکومەتی ئەمریکا کردووە .
سەرچاوە ڕادیۆ فەردا

Back to top button