دادگای فیدراڵی بڕیارێکی لەبارەی کوردانى ئێزدى و شه‌به‌ك و فه‌يلى دەركرد

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق له‌باره‌ى نوێنه‌رايه‌تى پێكهاته‌كانى كوردانى ئێزدى و شه‌به‌ك و فه‌يلى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ركرد .

دادگای فیدراڵیی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 22-2-2022 بڕيارێكى له‌ باره‌ى كورسى پێكهاته‌كان ده‌كرد كه‌ تێدا هاتووە، نوێنەرایەتیی کوردانی ئێزدی، شەبەک و فەیلی لە ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ نێو ياساى هه‌ڵبژاردن نادەستوورییە و پێویستە هاوشێوەی پێکهاتەکانی مەسیحی و سابیئە، یەکسان بن.”

ئه‌م بڕياره‌ى ئه‌مرۆى دادگاى فيدڕاڵى له‌ كاتێكدايه‌ كه‌ لە هەفتەی رابردوو  بڕیارێکی دژی فرۆشتنی نەوت لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ركرد

Back to top button