ئاسايشى ههولێر دهستگير كردنى دوو تاوانبارى راگهياند
ئاسايشى ههولێر دهستگير كردنى دوو تاوانبارى راگهياند كه يهكێكيان ئافرهتێكى كوشتووه و ئهوهى تريش بڕه پارهيهكى زۆرى له بانكێكى ئههلى دزيوه.
راگهياندنى بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر له ڕاگەیاندراوێکدا ئهمرۆ سێشهممه، 22-2-2022 بڵاويكردهوه و رايگهياند :” لە درێژەی کاروچالاکیەکانی بەرێوەبەرایەتیمان بۆ بەدواداچوونی تاوانەکان و دۆزینەوەی تاوانباران، پاش ئەنجامدانی دوو تاوانی جیا لە دوو شوێنی شاری هەولێر، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەهاوکاری هێزەکانی دژەتیرۆر و وەزارەتی ناوەخۆ و پۆلیس، توانیان هەردوو تاوانەکە ئاشکرا بکەن و دواتریش لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیریان بکەن، “
له راگهيێندراوهكه ههروهها هاتووه:” دوای تەواو بونی لێکۆڵینەوەو ڕێکارە یاساییەکان، دانپێدانانی تاوانباران لەو تاوانانە بڵاودەکەینەوە:-
١-دەستگیرکردنی تاوانبار(س.ج.ع)بە ماددەی (٤٠٦)کەلەبەرواری ٤شوباتی ٢٠٢٢ هەڵسابوو بە هەوڵی دەست درێژی کردنە سەرو دواتر کوشتنی ئافرەتێک بەناوی (ن.ع.ع)لەگەڕەکی نازنازی شاری هەولێر.
٢-دەستگیرکردنی تاوانبار(ع.ا.ح)بە ماددەی (٤٤٣) کە لەبەرواری ٣-١٢-٢٠٢١ هەڵسابوو بە ئەنجامدانی دزینی بڕی چوارسەد ملیۆن دینار لە بانکی ئاشووری ئەهلی لە گەڕەکی بەختیاری شاری هەولێر.