گۆڕانکاری لە ئەمپێری پێوەری زیرەک دەکرێت

بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەینێت: گۆڕانکاری لە ئەمپێری کارەبا دەکرێت و، پێوەری زیرەک دەکرێتە 40 ئەمپێر.”

کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا و سەرپەرشتیاری پرۆژەی پێوەری زیرەک رایگەیاند: لە سەرەتای مانگی ئادارەوە، پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتە 40 ئەمپێر.

لە سەرەتای زستان، بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، بە مەبەستی دادپەروەری لە پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان و پاراستنی محاویلەکان لە سوتان و پێشیگرتن بە ئۆڤەرلۆد بوونی وێستگەکانی کارەبا، پێوەری زیرەک بۆ 30 ئەمپێر کەم کرایەوە.

 

Back to top button