نێچیرڤان بارزانی، ڕۆژی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان دیاری دەكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/2/2022 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ دەستنیشانكردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ـ عیراق واژۆ كرد.
لە فەرمانه هەرێمییهکهدا هاتووە كە بەپێی یاسای ژمارە یەكی ساڵی 2005، یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ـ عیراق، هەمواركراو، ڕۆژی 1/10/2022 وەك ڕۆژی ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان كرا.
هەر بەپێی فەرمانەكە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەك پەرلەمان و حكوومەت و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان، دەست بە ڕێكارە پێویستەكان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە بكەن.