سەدر هۆشدارى ده‌دات: فشاری حزبی و مەزهەبی لەسەر دادوەری عێراق هەیە
سەرۆکی ڕەوتی سەدر رايده‌گه‌ينێت:” فشاری حزبی و مەزهەبی لەسەر دادوەری عێراق هەیە،
لە تویتێکدا ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر كه له په‌ڕه‌ى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ( تويته‌ر ) بڵاويكردۆته‌وه نووسیویەتی “بەپێی زانیارییەکی ورد کە دەستمان گەیشتووە فشاری حزبی و مەزهەبی لەسەر دادوەری عێراق هەیە، بەتایبەت لە دۆسییەکانی گەندەڵی و هەندێک لەو کەسانەی تۆمەتبار کراون بە توندوتیژی و هێرشکردنە سەر بارەگا و پێگەی وڵات.”
موقته‌دا سه‌در هه‌روه‌ها نووسیویەتی “جەخت لەسەر سەروەری، سەربەخۆیی و بە ناسیاسیکردنی پێگەی دەوڵەت و دادوەری دەکەینەوە، لە ڕێگەی ئەو فشارە ناتەواوانەی دەکرێت هەوڵ دەدەن بێتاوانی ئەندامەکانیان بسەلمێنن.”
ده‌شلێت “ستایشی ڕۆڵی حکوومەت لە ڕووبەڕووبوونەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی گەندەڵی و توندوتیژی دەکەین، هەروەها داوای پتەوی و بەهێزی زیاتریان لێ دەکەین و پشتگیریان دەبین لە ڕێگەی گەورەترین ڕەوت و گەورەترین هاوپەیمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەران.”
له كۆتايى تويته‌كه‌يدا سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌در ده‌لێ “ناهێڵین پێگەی دادوەری و وڵات پێشێل بکرێت، دەستەوەستان ناوەستین و شکۆی عێراق لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە.”