وەزارەتی شارەوانی و گهشتوگوزار روونکردنەوە لەبارەی دامەرزاندنی دەرچوویەكی زانكۆ دەدات
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرەمی کوردستان لەبارەی دەنگۆی دامەرزاندنی دەرچوویەكی زانكۆ لەسەر میلاكی وەزارەتەکە روونکردنەوە دەدات و دهلێ: ئەو بەڕێزە لە سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگە حوكمییەكانی كوردستانە و ڕیزبەندی ژمارەی 19یە لەو 25 كەسە و لەسەر داوای خۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەڵبژاردووە”.
له روونکردنەوەیەکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/2/2022، وەزارەتی شارەوانی كه بۆ رای گستی بڵاويکردۆتهوه، رای گەیاندووە: “سەبارەت بە دەنگۆی دامەرزاندنی دەرچوویەكی زانكۆ لەسەر میلاكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە تایبەتی كە لە سۆشیاڵ میدیادا بڵاوكراوەتەوە، دەمانەوێت ڕوونی بكەینەوە، ئەو بەڕێزە لە سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگە حوكمییەكانی كوردستانە و ڕیزبەندی ژمارەی 19یە لەو 25 كەسە و لەسەر داوای خۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەڵبژاردووە”.
له روونكردنهوه ههروهها هاتووه: “بڕیاری دامەزراندنی هەمیشەیی سێ یەكەمەكانی سەر ئاستی كۆلێژ و بەشەكانی زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكان لە دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2016-2017 بە گوێرەی حوكمەكانی ماددەی (هەشتەم) لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارەی3ی ساڵی 1992 هەمواركراو لەسەر پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئاماژە بە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارەی (71) لە 1/12/2021 دراوە”.