فراکسیۆنی پارتی پێشوازی لە بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان دەکات
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا پێشوازی دەکات لە بڕیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دیاری کردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی .
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ،
له ڕوانگه‌ی به‌رپرسیاره‌تی و ئه‌ركی په‌رله‌مانیمان به‌رامبه‌ر به لادانی به‌ربه‌سته یاساییه‌كان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ،پێشوازی له مه‌ڕسومی هه‌رێمی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به دیاری كردنی ڕۆژی ١ی١٠ی٢٠٢٢ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
دەقی ڕاگەیاندراوەکە.
ڕاگه‌یێندراوێك له فراكسیۆنی پارتی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
له ڕوانگه‌ی به‌رپرسیاره‌تی و ئه‌ركی په‌رله‌مانیمان به‌رامبه‌ر به لادانی به‌ربه‌سته یاساییه‌كان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ،پێشوازی له مه‌ڕسومی هه‌رێمی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به دیاری كردنی ڕۆژی ١ی١٠ی٢٠٢٢ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته فراكسیۆنی پارتی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی تری په‌رله‌مانی كوردستان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی یاسایی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ركه‌وته‌ی لایه‌نه‌سیاسییه‌كان و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش ،له پێناو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد و زه‌مینه‌سازی بۆبه‌شداری هاوڵاتیانی ئازیز له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن .
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان
٢٤ی٢ی٢٠٢٢