پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنى تۆمه‌تبارێكى راگه‌ياند كه به سێ مادده‌ی یاسایی تۆمه‌تباره
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/01/پۆليسى-هه‌ولێر-هولير-پۆليس.jpg)
به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر، ده‌ستگیر كردنى تۆمه‌تبارێكى راگه‌ياند كه به سێ مادده‌ی یاسایی تۆمه‌تباره.
له راگه‌يێندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك ) كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25/2/2022، ڕایگه‌یاند: بنكه‌ی پۆلیسی باداوه، به‌شی پۆلیسی ناوشار – ڕۆژهه‌ڵات، تۆمه‌تبارێکیان بە ناوی (ه.ب.م) دەستگیرکرد کە به پێی مادده‌ی 443ی یاسای سزاكان و 30ی .نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبە‌ره‌كان و 21ی چه‌ك فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، له كاتی ده‌ستگیركردنیدا، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر و تاپڕێك و ده‌مانچه‌یه‌كدا گیرا، ”
پۆليسى هه‌ولێر راشيگه‌ياند:” تۆمه‌تباره‌كه ئامادەی بەردەم دادگا كرا و به‌پێی مادده‌ی 30ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕاگیرا.