ئەمریکا کاتی بۆ ئێران دیاری کردووەو داوای بڕیاری کۆتایی دەکات

 

ئاژانسی ” ئەنتەرنشناڵ ” ئاشکرای دەکات کۆبوونەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ وڵامدانەوەی پێشنیارەکانی ئەمریکا سەبارەت بە نوێبوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ، بێئاکام بووە .

ئەنتەرنشناڵ ئاماژە بەوە دەکات ، دیپلماتکارانی رۆژئاوایی پێیان ڕاگەیاندوون ، ئەگەر تا چەند رۆژی داهاتووە ئێران بڕیاری کۆتایی نەدات ، بەدڵنیاییەوە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران کۆتایی پێدێت و هەڵدەوەشێتەوە .

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەتایبەتەکەی خۆیدا ، ئەنتەرنشناڵ ، دەنووسێت لە دوای گەڕانەوەی ” عەلی باقری کەنی ” لە ئەرووپا و تا ئێستا ئێران لەسەر هیچ بڕیارێک ساغ نەبۆتەوە .

ئەوە لە کاتێکدایە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نشتیمانی کە رۆژی هەینی بە ئامادەبوونی “عەلی خامنەیی ” ڕێبەری دینی ئێران ئەنجامدراوە ، نەتواندراوە بگەن بە ئەنجامێک بۆ بڕیاردان لە سەر پێشنیارەکانی ئەمریکا .

سەرچاوە ،ئەنتەر نشناڵ

Back to top button