نرخی هەر تۆنێک گەنم بۆ ساڵی 2022 دیارى كرا

له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆيدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی تایبەت بە نرخی وەرگرتنی گەنم و پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵى 2022 دەركرد.

له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌ى ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق راى گه‌ياند:” لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێک دەرکراوە بۆ پشتیوانی ئاسایشی خۆراک و رێگرتن لەبەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و دابینکردنی ماددەکانی بەشەخۆراک كه‌ تەواوی گەنمی ئەمساڵ بەپێی پلان و لە دەرەوەی پلان لە جووتیاران وەردەگیرێت بەپێی نرخی جیهانی 750 هەزار دینار بۆ هەر تەنێك.

هه‌ر به‌پێ ى راگه‌يێندراوه‌كه‌ بڕیاردراوە لەسەر دابینکردنی شایستەی دارایی ساڵی پێشووی جووتیاران، كە لەماوەی 10 رۆژدا دەبێت پارەكە بدرێت .”

له‌ برياره‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاووه‌ كه‌ شایستە داراییەکانی ئەمساڵی 2022ی گەنمی جووتیارانیش دەبێت تا 30ی حوزەیران خەرج بكرێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو له‌ برياره‌كه‌: ئاستی هارودەکردنی گەنمی هاوردەکراو لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە بە سێ ملیۆن تەن دیاریکراوە، بەپێی ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی، ئەوەش بۆ دابینکردنی ماددەکانی بەشەخۆراک و ئاسایشی خۆراک.

Back to top button