کونسوڵی ئیتاڵیا: پاڵپشتی خۆمان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە
بەپێی راگەیاندراوێكی پارێزگای هەولێر پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 14/3/2022، مێکێلێ کامێرۆتا، کونسوڵی ئیتاڵیا لەهەولێر سەردانی پارێزگاری هەولێر كردووە و لهبارهى هێرشه مووشهكييهكهى بهرهبهيانى دوێنێ ى سهر چهند شوێنێكى نيشتهجێ بوونى خهڵكى مهدهنى شارى ههولێر راى گهياندووه، لەسەرئاستی وەزارەتی دەرەوە و باڵوێزخانە و کونسوڵخانە بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین، كە كراوەتە سەر هەولێر و پاڵپشتی خۆمان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە.
لەو دیدارە گفتوگۆیان لەبارەی پەلامار و هێرشەکەی سەر هەولێری پایتەخت کرد و جەختمان لەپەیوەندی پتەوی دوولایەنەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیتاڵیا کردووەتەوە.
بهپێ ى راگهيێندراوى پارێزگارى ههولێر كه تێدا هاتووه:” كونسوڵی ئیتاڵیا بەتووندی ئیدانەی ئەو هێرش و پەلامارەی سەر هەولێری پایتەخت كردووە كە خەڵکی سڤیلی شارەکەی کردوەتە ئامانج و رایگەیاند: “لەسەرئاستی وەزارەتی دەرەوە و باڵوێزخانە و کونسوڵخانە بەتووندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین، پاڵپشتی خۆمان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە، ئێمە هاوپەیمان بووین لەشەڕی تیرۆرستانی داعش و ئێستاش بەردەوامین لە هاریکاریکردنی پێشمەرگە و دەخوازین بەردەوام بین”.
ئەوەش خراوەتە ڕوو پارێزگاری هەولێر سوپاسی هەڵوێستی وڵاتەکەیانی کردووە و ڕایانگەیاند: “ئارامی سەقامگیری و ئاسایشی هەولێری پایتەخت بەمجۆرە کارە ترسنۆکانە تێکناچێت، هەولێر وەک قەڵاکەی هەمیشە بەسەربەرزی دەمێنێتەوە”.
لەکۆتایی دیدارەکەشدا باسی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەکان كراوە و پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەدا “وەکو پایتەختی هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵ دەبین بەهاتنی کۆمپانیاکان و کارکردنیان، دەرگای ئێمە بەڕووی هەموو کۆمپانیا و بازرگان و وەبەرهێنهرانی وڵاتان کرایەوە کە بیانەوێت بێن لەهەولێر وەبەرهێنان بکەن، ئێمەش لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان ئامادەین هەموو ئاسانکاریەکیان پیشکەشیان بکەین”