هێزەکانی پێشمەرگە بەرپەرچی پەلامارێکی تیرۆریستانیان دایەوە
شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە ، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، بەرپرچی پەلامارێکی تیرۆریستانی داعشیان داوەتەوە .
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، ئەمڕۆ ٥ی ئایاری ٢٠٢٢، کاتژمێر ٢٠١٠، لە سنوری میحوەری ٥ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، تیرۆریستان بەچەکی قەناس پەلاماری سەنگەرێکی لیوای ١٠ی پیادەیان داوە لەباشوری میحوەری پردێ.
لەو پەلامارەدا، هێزەکانی پێشمەرگە سەلامەتن و هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە، لەهەمان کاتدا، پێشمەرگە بەرپەرچی ئەو پەلامارەی تیرۆریستانیان داوەتەوە و راویان ناون.
شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە
٥ی ئایاری ٢٠٢٢