مەشقی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجە دوورەکان؛ هۆشدارییەک بۆ ئێران؟

 

سوپای ئیسرائیل مانۆڕێکی هێرشی ئاسمانی دوور مەودای بەسەر دەریای ناوەڕاستدا ئەنجامدا، کە دەکرێت بە مانۆڕێکی داپۆشراو لە دژی ئێران و ئەگەری هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی هەژمار بکرێت.

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، ڕۆژی چوارشەممە ١ی حوزەیران، سوپای ئیسرائیل بەڕێوەچوونی ئەو مانۆڕە ئاسمانییەی ڕاگەیاند و ڕایگەیاندووە، کە ئۆپەراسیۆنەکە بریتی بووە لە فڕینی دوور مەودا، سووتەمەنی ئاسمانی و هێرشکردنە سەر ئامانجە دوورەکان.

 

سوپای ئیسرائیل زانیاری وردی سەبارەت بە ئەگەری مەبەستی مانۆڕەکە نەخستەڕوو.

 

ئەم ئۆپەراسیۆنە دراماتیکییە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند مانگێکە دانووستانە ئەتۆمییەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان وەستاون و هیچ ئاسۆیەکی ئەرێنی بۆ هەوڵەکان بۆ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش لە ئارادا نییە.

 

ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ زۆرێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل له‌باره‌ی پێویستی خۆئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ تاران شكست بهێنن، بۆ ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، بێنه‌ده‌نگ.

Back to top button