13 چه‌كداری داعش له‌ چیای قه‌ره‌چوغ كوژران

گوتەبێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانیان 13 چەکداری داعش لە چیای قەرەچووغ کوژران.

 

لەراگەیاندراوێکدا، لیوا یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق  رای گەیاند، هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق به‌ هاوكاری هێزی ئاسمانی عێراق له‌ ئه‌شكه‌وته‌كانی چیای قه‌ره‌چوغ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا 13 چه‌كداری داعشیان كوشتووه‌ و چه‌كدارێكیشیان ده‌ستگیر كردووه‌.

 

یه‌حیا ره‌سول،  راشیگه‌یاندووه‌، هێزه‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند حه‌شارگه‌ و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبی چێندراو و ئامێری په‌یوه‌ندیی تیرۆرستانی داعشدا گرتووه‌، ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا بووه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كانی مه‌خمور و دیاله‌ و كه‌ركوك ئه‌نجامیان داوه‌.

Back to top button