موقتەدا سەدر داوای لێبوردن دەكات

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لێدوانی لەسەر كشانەوەی لە وتارەكەی دوێنێ هەینی دا.

ئەمڕۆ شەممە، موقتەدا ئەلسەدر لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند:” خودا پاداشتەكانمان و پاداشتەكانتان گەورە بكات، خوای گەورە بە باشترین قبوڵكردن كردەوەكانتان قبوڵ بكات، من ئەو بەندە هەژارەم كە پێویستم بە ڕەحمەتی پەروەردگارە.

سەدر دەشڵێت: داوای لێبوردن دەكەم كە لە كاتی وتارەكەدا لە ناو ئێوە كشامەوە، بۆ ئەوەی یەكەمجار سەلامەتیتان بپارێزم و بۆ ئەوەی ژیانم لە پلەی دووەمدا بەردەوام بێت لە خزمەتكردنتان.

شایەنی باسە، دوێنێ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە ساڵیادی شەهیدبوونی سەید محەمەد محەمەد سادق سەدر، بەهۆی توڕەیی لە لایەنگرانی كۆتایی بە وتارەكەی هێناو مەزاری باوكی بەجێهێشت.

Back to top button