عەلی تەتەر: پەکەکە باوەڕی بە کوردستان نەماوە و شەڕی هێناوەتە ناو ماڵی ئێمە

پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، سیاسه‌تی په‌كه‌كه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ و باوه‌ڕیان به‌ كوردایه‌تی و کوردستان نه‌ماوه‌.

 

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد کە په‌كه‌كه‌ زیاتر له‌ 30 ساڵه‌ گونده‌كانمان تێك ده‌دات و هه‌وڵ ده‌دات ڕێگری له‌ پڕۆژه‌كانی ڕێگاوبان بکات و ڕێگا نەدات ناوچەکانی کوردستان ئاوەدان بکرێنەوە.

 

ئەو گوتانەی پارێزگاری دهۆک لە رێوەڕسمی ساڵیادی شەهیدکردنی پێنج پێشمەرگە لە چیای مەتینا لەلایەن چەکدارانی پەکەکە، بوو  جەختی لەوەش کردەوە کە په‌كه‌كه‌ ده‌یه‌وێت ئازادیی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنێت و لە کاتێکدا کە ئیدیعای خەبات بۆ سووریای دیموکرات و دیموکراسیی تورکیا دەکەن، کەچی شه‌ڕیان هێناوه‌ته‌ ناو ماڵەکانی ئێمە.

 

عەلی تەتەر گوتیشی ئەگەر پەکەکە خه‌بات ده‌كات، با عەفرین و سه‌رێكانی رزگار بكات و وەکوو هاووڵاتیی تورکیا بچنە ناو خاکی تورکیاوە کێشەی خۆیان یەکلایی بکەنەوە و ڕێگری لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی کوردستان نەکەن.

Back to top button