نێچيرڤان بارزانى بۆ ژمارەیەک پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراق: پشتگيرى له هه‌ر هه‌وڵێكى چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ين
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی ئەندامانی سەربەخۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و رایگەیاند، “پشتگیری لە هەر هەوڵێکی چارەسەری دەکەین.”
پێشنيوه‌ڕۆى رۆژی يه‌كشه‌ممه 05-06-2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له شاندێكى ئه‌ندامانى سه‌ربه‌خۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد، كه وه‌كو ليژنه‌ى گفتوگۆ ده‌ناسرێن. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له کۆبوونەوەکەدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، ئاڵەنگارییەکانی به‌رده‌مى و هه‌وڵه‌كان بۆ لێكگهيشتنى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و ده‌رچوون له چه‌قبه‌ستوويى و بنبه‌ستى سياسى، تاوتوێ كراون.
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، مەبەستی سەردانەکەی شانده‌كه بۆ هه‌رێمى كوردستان ئەوەیە کە ده‌يانه‌وێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه سياسييه‌كان ديدار و گفتوگۆ ئه‌نجام بده‌ن بە مەبەستی لێكنزيككردنهوهى لايه‌نه سياسييه‌كان و دۆزينه‌وه‌ى ده‌رچه‌يه‌ك بۆ ده‌رچوون له بنبه‌ستى سياسى له عێراق.
نێچيرڤان بارزانى، پشتگيریى بۆ هه‌وڵه‌كانی شاندەکە و هه‌موو هه‌وڵ و هه‌نگاوێك دووپاتكرده‌وه كه كار بۆ لێكنزيككردنهوهى لايه‌نه سياسييه‌كان و تێپه‌ڕاندنى كێشه و سه‌ختييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له عێراق بكات و “هيواى خواست ئه‌نجامێكى باش له هه‌وڵه‌كانيان بكه‌وێته‌وه.”
وەکو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ کردووە، شاندەکە “سوپاس و پێزانينيان بۆ رۆڵى سه‌رۆك نێچيرڤان و دهستپێشخهرييهكانى بۆ لێكگه‌يشتن و لێكنزيككردنهوهى لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هيوايان خواست له‌سه‌ر ئاستى عێراقيش رۆڵى هاوشێوه بگێڕێت.”