جان دۆست: پەكەكە دەیویست هەرێمیش وەكو ڕۆژئاوای كوردستان وێران بكات
جان دۆست نووسەر و ڕۆشنبیری كورد ڕای گەیاند پەكەكە دەیویست هەرێمی كوردستانیش وەكو ڕۆژئاوای كوردستان بكاتە قوربانیی سیاسەتە وێرانكارییەكەی.
جان دۆست لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسینێكی بڵاو كردووەتەوە و تیایدا هاتووە “پەكەكە، رۆژئاوای كوردستانی كردە قوربانی سیاسەتە وێرانكارەییەكانی خۆی، خواستی وابوو باشووری كوردستانیش وا لێ بكات، بەڵام باشووری كوردستان پێشمەرگەی هەبوو و هەیە”.
ئەو ڕۆشنبیرە كوردە هەروەها نووسیویەتی “هەنووكە مەزڵوم عەبدی بانگهێشتی ڕژێمی سووریا دەكات، تا سنوورەكانیان بۆ بپارێزێت، تۆ برای خۆت بكەیتە دوژمنی خۆت و هاواری یارمەتییش بۆ دوژمنت ببەیت، هەی نەزان!”.