كۆمپانیاكانی بواری پیشەسازیی كارەبای عێراق ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن

وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە 6/6/2022، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق و بەرپرسانی شەش کۆمپانیای گەورەی بواری پیشەسازیی کارەبا کۆ بووەوە کە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان ئامادەیی وەزارەتەکەی بۆ پێشوازی لە بەرهەمی کۆمپانیا پیشەسازییەکانی عێراق لە پرۆژەکانی وەزارەتی کارەبادا پێشان دا.

کۆمپانیاکانی عێراق گۆڕەری بچووک، ستوونی کارەبا، کێبڵ و پەیوەندییەکان، سیستەمی ئەلکترۆنی و گلۆپ بەرهەم دێنن.

وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان پرۆژەکانی کارەبا و پێداویستییەکانی خستە ڕوو و ئامادەیی وەزارەتیش بۆ بەکار‌هێنانی ئامێر و کەرستە کارەباییەکانی عێراق لە پرۆژەکاندا دەربڕی

Back to top button