لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی شه‌وی سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/06/ئەنجومەنی-نوێنەرانی-عێراق.jpg)
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە ڕاگەیاندەاوێکدا ویڕای ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر شاری داوادەکات هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی عێراق به‌رپرسیارێتی ئه‌وه هه‌ڵبگرن كه سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كان بناسنه‌وه
لە بەشێکی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، شاری هه‌ولێر بووه‌ته شاری ئاشتی، ئاسایش، پێكه‌وه ژیان، ئاوه‌دانی و هه‌ڵسانه‌وه.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە ، هه‌موو شێوازێكی دووژمنكارانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته حكومه‌تی عێراق خاك، ئاسمان و هاووڵاتیانی بپارێزێت.
دوێنێ شه‌و دژه تیرۆری كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو شوێنێكی مه‌ده‌نی له سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر پیرمام كرده ئامانج.