شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی ئەمریکا دەکات .

 

 

بە مەبەستی بەشداری لە پڕۆگرامەکانی رێکخراوی نێسا ، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەوە ئەمریکا بەرێکەوتن و بڕیاریشە چەندین کۆبوونەوەی تایبەت ئەنجام بدەن .

 

 

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمڕۆ 11ی حوزەیرانی 2022، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەشداری کردن لە زنجیرەیەک دیدار و سیمیناری رێکخراوی نێسای ئەمەریکی، بەرەو واشنتن بەرێکەوت.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، لەم ماوەیەی، کە لە واشنتن دەمێننەوە چەندین دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەن، هەروەها بەشداری دەکەن لە تەواوی پرۆگرامەکانی رێکخراوی نێسا، کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە ستراتیژیەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەتایبەتیش رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

رێکخراوی نێسا، ساڵانە کۆنفڕانس و دیدار و سیمیناری تایبەت بەم بوارە ئەنجام دەدات، ئەفسەرانی پلە باڵا لە زۆربەی وڵاتانی هاوپەیمان بانگهێشتی کۆنفڕانسەکان دەکات.

Back to top button