ئافره‌تێك به‌ ده‌ستى هاوسه‌ره‌كه‌ى كوژرا.. پۆلیس ڕوونکردنەوەی بڵاوکردەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، کوشتنی ئافره‌تێك به‌ ده‌ستى هاوسه‌ره‌كه‌ى رادەگەینێت.

لەڕاگەیێندراوێکدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، کە له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: “ئه‌مڕۆ پۆلیسى هه‌ولێر له‌ ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی (ئاری) ئاگادار كرایه‌وه‌، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه‌، دەرکەوت کە ئافرەتێک بە ناوی (جوان عه‌زیز حه‌سه‌ن) تەمەن 38 ساڵ، لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بەناوی (ع. خ) لەسەر کێشەیەکی خێزانی کوژراوە”.

لە ڕاگەیێندراوەکە ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگه‌ی پزیشکی دادی کرا، ئێستاش پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیرکردنی بکەری تاوانەکە.

Back to top button