چەندین حاڵەتی پەتای کۆلێرا لە سلێمانی تۆمارکرا
کەمێک پێش ئێستا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا پارێزگار و بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرایان لە شارەکە راگەیاند.
هاوکات لەکۆنگرە رۆژنامەوانیەکە، د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، 10 حاڵەت لە تاقیگەی بەغدا پشتڕاستکراوەتەوە کە لە سلێمانی تووشی کۆلێرا بوونە، لای خۆشمان 56 حاڵەت پۆزەتیڤ دەرچوونە.
لای خۆشیەوە، پارێزگای سلێمانی، بەهۆی تۆمارکردنی پهتای كۆلێرا بڵاوبووهتهوه باری لەناکاوی لە شارەکە ڕاگەیاندو گوتی:” ئهم رهوشهی لێره درووست بووه، مهترسییه لهسهر تهندرووستی گشتی ، داوای هاوكاری و خۆپاراستن لە ههموو لایهك دەکەین.