پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی محەمەدەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی بەڵاوکردەوە کە لە بەشێکی هاتووە: خوالێخۆشبوو محەمەدەمین دەرگەڵەیی، پێشمەرگەیەکی قارەمانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و یەکێک بوو لە یاوەرانی بارزانیی نەمر بۆ یەکێتیی سۆڤیەت.
دەقی پرسەنامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی تێکۆشەری ناسراو و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و هەڵگری مێدالی بارزانیی نەمر، محەمەدەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوالێخۆشبوو محەمەدەمین دەرگەڵەیی، پێشمەرگەیەکی قارەمانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و یەکێک بوو لە یاوەرانی بارزانیی نەمر بۆ یەکێتیی سۆڤیەت.
خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان