وەزیری ناوخۆ بڕیارێكی دڵخۆشكەری دا

وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی بۆ سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە دەرکرد کە بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا ناسراون چونکە لە ماوەی‌ رابردوودا وەزارەتی‌ ناوخۆی‌ حكوومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان، رێنوێنی‌ نوێی‌ بۆ هێنانی‌ ئۆتۆمبێل دەركرد، بەشێك لە ئۆتۆمبێل كە هاوردە كرابوون، لە چوارچێوەی‌ رێنوێنییەكان نەبوون كە چەند هەزار ئۆتۆمبێل دەبن.

لە بڕیارێكی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكموومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە کە وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەوتووە وئەمڕۆ دەرچووەو بۆ هاتوچۆی سەرجەم شارەكان ئاراستەکراوە،  بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی كێشەیان هەیە و هاتوونەتە ناو هەرێمی كوردستان‌، سەرباری ئەوەی بڕوانامەی COCیان پێ دراوە، بەڵام تا ئێستە تۆمار نەكراون.

 

لە بڕیارەکە هاتووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی كێشەیان هەیە و هاتوونەتە ناو هەرێمی كوردستان و بڕوانامەی COCیان پێ دراوە، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی ‌و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە، سەرجەمیان تۆمار دەكرێن.

 

بەپێی بڕیارەکە، تەنیا ئەو ئۆتۆمبێلانە لە هەرێمی كوردستان تۆمار ناكرێن كە ژێرئاو كەوتوو، بڕاوە و سووتاون.

دەقی بڕیارەکە

Back to top button