سهرۆك بارزانی: هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهان
سهرۆك بارزانی له پهیامێكدا بەبۆنەی جەژنی قوربان پیرۆزبایی ئاراستهی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دهكات و رایگهیاند، هیوادارم ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهان.
دهقی پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.
لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت. هیوادارم برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان فراوانتر ببێت و، ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا.
جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی…
مسعود بارزانی
8ـی تەممووزی 2022