پێش گەشتەکەی جۆبایدن ، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و مەحمود عەباس کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا

 

سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئیسرائیل په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس كرد و پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربانیان لێ كرد. هەروەها بێنی گانتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە ڕامەڵڵا لەگەڵ عەباس کۆبووەوە. ئەم پەیوەندیانە پێنج ڕۆژ پێش گەشتەکەی جۆ بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

 

پێش گەشتەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بێنی گانتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە شاری رامەڵڵا لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین کۆبووەوە.

 

بەپێی سەرچاوە ئیسرائیلییەکان، لەم کۆبوونەوەیەدا کە شەوی پێنجشەممە بەڕێوەچوو، هەردوولا پێش سەردانەکەی بایدن بۆ ناوچەکە تاوتوێی هاوکاریی ئەمنی و هاوکاریی هاووڵاتییانیان کردووە.

 

بەپێی سەرچاوەکانی ئیسرائیل، ئەم دیالۆگە “ئەرێنی” بووە و هەردوولا سیاسەتی ئەمنی و تەحەددیاتی هاووڵاتیبوونیان تاوتوێ کردووە. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی “چالاکی” که‌ “ده‌بێته‌ هۆی ناسه‌قامگیری” دوور بخرێته‌وه‌.

 

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەلەستینی “وەفا”، مەحمود عەباس جەختی لەسەر پێویستیی “ئاسۆیەکی سیاسی” لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان کردووەتەوە بەر لە دیدار لەگەڵ بایدن و هەروەها بۆ دروستکردنی “کەشێکی” باش.

Back to top button