یەکەی 70 و 80 میلاک و بودجەیان یەک دەخرێت و دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

 

‏‎فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات،  کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش لە نێوان فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و ھەردوو ھێزی یەكەكانی 70 و 80، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری لە فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون ئەنجامدرا، سەبارەت بە پرسی رێکخستنی خەرجییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنی لیواکانی سه‌ر به‌ یەکەکانی 70 و 80، لە چوارچێوەی پره‌نسیپە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ و بە پشتبەستن بە یاسای چاکسازی ژمارە 2ی ساڵی 2020 و چاکسازی ھاوپەیمانان لە ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.

 

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە “له‌ کۆبوونەوەكه‌دا بریاری پێویست وەرگیرا لەسەر خێرا جێبەجێکردنی میکانیزمەکانی یەکخستنەوەی ھێزەکانی دەرەوەی وەزارەت و گواستنەوەیان بە میلاک و بودجەوە بۆ سەر وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە”.

Back to top button