مووسڵ… فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و کوژراو هەیە

دژەتیرۆری کوردستان ئاشکرای کرد کە لە مووسڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و پێنج چەکداری پەکەکە دەکوژێت.

 

دژەتیرۆری کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رای گەیاندووە:” لە مووسڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و پێنج چەکداری پەکەکە دەکوژێت

دەقی راگەیاندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستان

 

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەمممە 17ی تەممووزی 2022 کاتژمێر 14:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک دەروازەی شام لە رۆژئاوای مووسڵ ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا 5 چەکداری پەکەکە کوژران.

 

بە گوێرەی زانیارییەکان، چوار لە کوژراوەکان پیاون و یەکێکی دیکەیان ئافرەتە.

Back to top button