سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل: ئامادەکردنی بژاردەی سەربازی دژی ئێران، ئەرکێکی ئەخلاقییە و فەرمانی ئاسایشی نەتەوەییمانە

 

 

سەرۆکی ئەرکانی گشتی ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە پێویستە سوپای ئەو وڵاتە ئامادەکاری بکات “بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و بۆ هەر پێشهات و سیناریۆیەک” و ئەم ئامادەکارییەی بە “ئەرکێکی ئەخلاقی” و “فەرمانێکی ئاسایشی نیشتمانی” وەسف کرد.

 

چەند کاتژمێر بەر لە وتاری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای ئیسرائیل، کەمال خەرازی، ڕاوێژکاری ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە ئێران “توانای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمیی بەدەست هێناوە”، بەڵام نەیتوانیوە “بڕیاریدا” بۆمبێکی ئەتۆمی دروست بکات.

 

کۆخەوی جەختی کرد: ئامادەکاری بۆ کردەوەی سەربازی دژی بەرنامەی ئەتۆمی لە دڵی ئامادەکارییەکانی سوپای ئیسرائیلدایە و پلانی جۆراوجۆری ئۆپەراسیۆن و تەرخانکردنی سەرچاوەی زۆر و دەستڕاگەیشتن بە چەکی گونجاو و زانیاری و مەشق و ڕاهێنان لەخۆدەگرێت.

 

سه‌رۆکی ئه‌رکانی سه‌ربازی سووپای نێوده‌وڵه‌تی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ ڕێگریکردن له‌ به‌ده‌ست هێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی له‌ ڕێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه‌ له‌ پێشینه‌یه‌کاندایه‌، به‌ڵام “مێژوو نیشانی داوه‌ که‌ دیپلۆماسی ده‌توانێ شکست بهێنێت ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتنی کورتخایه‌نیشی هه‌بێت”.

 

ئەم بەرپرسە باڵایەی ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاندووە کە سوپای ئیسرائیل پلانێک ئامادە دەکات بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆ دوو سیناریۆ، “یەکەمیان ئەوەیە کە دانوستانە دیپلۆماسییەکان شکست دەهێنن و دووەمیان ئەوەیە کە ڕێککەوتنێکی وەک JCPOA واژۆ بکرێت” کە بە وتەی ئەو ، “رێککەوتنێکی خراپە” و ڕێگە بە ئێران دەدات لە ماوەیەکی کورتدا دوای کۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەکە ببێتە هێزێکی ئەتۆمی.”

 

بە گوتەی کۆخەوی، سوپای ئیسرائیل خۆی ئامادە دەکات “بۆ ئەو ڕۆژەی کە دەسەڵاتدارانی سیاسی ئەم وڵاتە فەرمانی هێرشکردنە سەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەدەن”.

Back to top button