شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: پێویست ناكات واده بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دیار بكرێت تا كاندیدێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلا نه‌كرێته‌وه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، پێویسته په‌له له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بكرێت، پێویستیش ناكات هیچ وادیهك بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دابنرێت، تا كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلا نه‌كرێته‌وه.
لە راگەیێندراوێکدا، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا،جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان به ئامانجی ئه‌وه بووه، دوای پشووی وه‌رزی یاسادانان چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كاره‌كانی ده‌ستپێبكاته‌وه و ژماره‌ی ئه‌ندامانی لیژه هه‌میشه‌ییه‌كان ته‌واو بكرێت و له‌سه‌ر كارنامه و یاساكان رێكبكه‌ون.
راشیگەیاندووە، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نابێته به‌شێك له ناكۆكی و كێشه سیاسییه‌كان، له‌كاتێكدا هه‌ندێك هێزی سیاسی له‌سه‌ر كاندیدكردنی كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو شكستیان هێنا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه شاخەوان عەبدوڵڵا دەشلێ: پێویست ناكات واده بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دابنرێت، كه رێككه‌وتنێكی سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه نه‌كراوه، په‌رله‌مانی عێراق خه‌ریكی كاره‌كانی خۆی ده‌بێت و خوێندنه‌وه بۆ پڕۆژه‌یاساكان ده‌كات.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه، په‌له بكه‌ن و گفتوگۆ له‌نێوان خۆیاندا بكه‌ن و بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار رێكبكه‌ون، تا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات و گه‌وره‌ترین كوتله بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رابسپێرێت.