وەزارەتی کاروباری شەهیدان: ناوی سەرجەم کوڕ و کچی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەینە داتابەیس بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری
بە بۆنەی تێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، عەبدوڵا مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە وتەیەکدا گرنگترین کار و چالاکیی وەزارەتەکەی دەخاتە روو کە ئەمەش دەقەکەیەتی:
ئێمە وەکو وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان یەکێکین لەو وەزارەتانەی کە لە یاسای چاکسازیدا ئاماژەی پێ کراوە و ڕۆڵێکی بەرچاومان هەبووە بۆ چاکسازی بە پێی یاسای چاکسازی کە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە و و پاشان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەیڕەوی بۆ دەرچووە.
ئەم کارانەشمان ئەنجام داوە:
خەرجکردنی زیاتر لە ١٩ملیار و ٥٠٠ هەزار دینار کرێی خوێندنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی.
دەرکردنی فەرمان سەبارەت بە پێدانی ١١هەزار و ١٤١ پارچە زەوی، بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی لە هەرێمی کوردستان.
تاپۆکردنی ٢٠٠ شوقە و ٣٧٥ خانووی سەروەران و ٥٥٠٠ پارچە زەوی لە شاری هەولێر، بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کە لە ساڵی ٢٠١١ پێیان درا بوو.
گواستنەوەی دۆسیەی ١٠٨٥ شەهیدی شەڕی داعش لە سەر وەزارەتی پێشمەرگە بۆ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەبێ ئەوەی بارگرانی دارایی دروست بکات.
دابەزاندنى سەرجەم دەسەڵاتەکان تەنیا ئەوانە نەبێ کە بە یاسا ڕێک خراوە.
بەکارخستنی یاسای ژمارە (٩)ى ساڵی ٢٠١٥، تایبەت بە تاقانەی جینۆساید و ناساندنی ٣٦١ کەس وەک تاقانەی جینۆساید کە بە یاسا هاتبوو لە کابینەکانی پێشوو رێک نەخرا بوو.
گواستنەوەی ١٧١دۆسیەی شەهیدانی هێزەکانی ئاسایش ـ ناوخۆ و هەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە بیابانی سەماوە کە ١٧١ڕووفاتی تێدا بوو.
پێداچوونەوە و وردبینی بە ١٧هەزار و ٨٨٩ دۆسیەی شەهیدانی (سەنگەر، جینۆساید، هاووڵاتی).
داتابەیسکردنی١٠هەزار دۆسیەی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی.
داتابەیسکردنی ناوی سەرجەم کوڕ و کچی شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆیان.
دەرچواندنی (٥) ڕێنمایی تایبەت بە (زیندانیانی سیاسی، شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی، تاقانەی جینۆساید، گواستنەوەی دۆسیەکان).
وەڵامدانەوەی زیاتر لە ٢٠٠٠ سکاڵا، کە لە لایەن کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان تۆمار کراوە کە لە کابینەکانی پێشوو کاریان لەسەر نەکرابوو.
دەستپێکردن بە پێداچوونەوەى وەجبەى نوێى زیندانیانى سیاسى وەک چاکسازى لە لایەن لیژنەکانی چاکسازی.
داتابەیسکردنى دۆسیەى شەهیدان کە لەم کابینەیە یەکێکە لە ئەرکە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دروستکردنى ناسنامەى یەگکرتوو، دواى دەرچوونى دۆسیەکان و پشتڕاستکردنەوەیان بەپێی یاسای چاکسازى.
بەردەوامبوون لە کارى لیژنەکانى چاکسازى لەسەر دۆسیەى شەهیدان لە هەرسێ صنفى سەنگەر، جینۆساید، هاووڵاتى.
کارکردن بۆ گواستنەوەى دۆسیەکانى ناوخۆ و ئاسایش و زێرەڤانى بە پێى ڕێنمایى ژمارە(٥)ى ساڵی ٢٠٢٠.
گواستنەوەى ئەوانەى یاساى شەهیدان نایانگرێتەوە بۆ ئەو یاسا بەرکارانەى شیاون بۆ نموونە خانەنشینى پێشمەرگە و مەدەنى.