پەرلەمانتارێکی پارتی : بەرهەم ساڵح لاوازترین سەرۆك کۆمار بووە و هیچ خزمەتێكی بە كوردستان نەکردووە

موحسین دۆسكی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، بەرهەم ساڵح تا ئێستا لاوازترین سەرۆك کۆمار بووە لە عێراق، بە تایبەتیش هیچ خزمەتێكی بە كوردستان نەگەیاندووە.

زیاتر گوتی، هیچ كات بەرهەم ساڵح نەبووەتە هۆی یەكڕیزیی فراكسۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا، ئەو هێرشانەیشی لە سەردەمی ئەو كرانە سەر هەرێمی كوردستان، ئەو هیچ كاردانەوەیەكی بەرانبەریان نەبووە.

ئەو پەرلەمانتارە دووپاتی كردەوە، پێویستە یەكێتی بە ئاشكرا و بە راشكاوی بە بەرهەم ساڵح بڵێت كە شیاوی ئەو پۆستە نییە و بە كەڵكی كورد نایەت، چونكە بەبێ لایەنەكانی تر ناكرێ یەكێتی كەسێك دابنێت و پرۆسەكەیش بەمشێوەیە بەڕێوە ناچێت.

Back to top button