مەسرور بارزانی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه
مه‌سرور بارزانی به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی چله‌ی هاوین، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و پیرۆزبایی له ئێزیدییه‌كان ده‌كات و دڵنیاشیان ده‌كاته‌وه هه‌رچی له توانادا بێ ده‌یكات بۆئه‌وه‌ی له ئێش و ئازاره‌كانیان كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/8/2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئێزیدییه‌كان كرد‌و تێیدا هاتووه، به بۆنه‌ی جه‌ژنی چله‌ی هاوین، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی خوشك و برایانی ئێزیدی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م، هیوادارم له كه‌شوهه‌وایه‌كی پڕ خۆشی و ئارامیدا ئهمجهژنه به‌سه‌ر به‌رن.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانیدا دڵیایی ده‌داته ئێزیدییه‌كان‌و ده‌ڵێ: به‌م بۆنه‌یه‌وه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچی له توانادابێ ده‌یكات بۆ پتر خزمه‌تكردنی خوشك و برا ئێزیدییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئێش و ئازاره‌كانیان. جه‌ژنی چله‌ی هاوین پیرۆز بێ و هه‌رده‌م له خۆشیدابن.