ئەنجومەنی باڵای دادوەری : هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عێراق لە توانای ئێمەدا نییە
لە دوای تویتەکەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر کە ئەمڕۆ ئاراستەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقی کرد بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان لە یەک هەفتەدا ، ئەنجومەنی باڵا وڵامی داواکەی دایەوە .
لەمبارەیەوە ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق بڵاوی كردەوە كە ئەوان ناتوانن دەستێوەردان لە كاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەماندا بكەن، ئەمەش بەهۆی مادەی 64ی دەستووری عێراق.
ئاماژەشی بەوە داوە كە پەرلەمان تەنها بە دەنگی زۆرینەی رەهای ئەندامان دەشێ بێتە هەڵوەشاندنەوە، یاخود لەسەر داوای سەرۆك وەزیران و بە رەزامەندی سەركۆمار.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەشڵێ هیچ لایەنێك، تەنانەت ئەنجومەنی باڵای دادوەرییش ناتوانن چارەسەرێك بەسەر ئەم دۆخە چەقبەستووە سیاسییەی عێراقدا بسەپێنن، تەنها لە ڕێگەی دەستوورەوە نەبێت.