نانبڕاوکردنی کارمەندانی ئورگانەکانی یەکێتی دەستیپێکرد

 

 

ڕەوتی چاکسازییەکان لە ناویەکێتی نشتیمانیی کوردستان بەردەوامەو بەناوی چاکسازی ئەمجارەیا کارمەندانی بەشی ئیدارەی گشتی لە ژێر ناوی چاکسازی و رێکخستنەوەی میلاک ، دەستیان بە نانبڕینی کارمەندان کردووەو تا ئیستا سەدان کارمەند لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە .

 

بە پێی زانیارییەکانی ” دەزگای میدیای خواکوڕک” لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە كاتێك دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز لەلایەن مەكتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی یەكێتییەوە دابەش كراوە، تەواوی كارمەندەكان ئاگادار كرانەوە كە بێن بۆ وەرگرتنی مووچە و پێیان گوتراوە پێویستە بەشێکی زۆرتان بڕۆنە ماڵەوەو پیویستیمان بە کارمەند نییە .

 

جێگەی باسە ئێستە هەریەك لە كەناڵەكانی ئاسمانیی (كەركووك، بادینان سات، ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان، سەتەلایەتی گەلی كوردستان، كوردستانی نوێ و ماڵپەڕی پیوكەی میدیا)، چەندان رۆژە كارمەندەكانیان بۆ ماڵەوە نێراونەتەوە.

 

Back to top button