رووسیا سیستمی بەرگری مووشەکی 300-S لە سووریا دەکشێنێتەوە

لە سەرەتای ئالۆزیەکانی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ رووسیا وەک هاوپەیمانێکی سووریا هێزێکی زۆری سەربازی ڕەوانەی ئەو وڵاتەکرد دواتریش لەگەڵ فراوان بوونی پێگە سەربازیەکەی لەو وڵاتە سیستەمی بەرگری 300-S  جێگیر کرد دوای چەندین ساڵ رووسیا بڕیاری کشاندنەوەی سیستەمەکەی دا.

کۆمپانیای هەواڵگری تایبەتی ئیسرائیلی «ImageSatIntl» رایگەیاند، بەهۆی کەمبوونی چەک و سیستمی بەرگری ئاسمانییەکەی لە شەڕی ئۆکرایندا، لە چەند هەفتەی رابردوودا رووسیا سیستمی بەرگری ئاسمانی “300-S”ی لە سووریا کشاندووەتەوە.

رێکخراوی ئیماج سات ئینتەرناشناڵ، چەند وێنەیەکی بڵاوکردوونەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، لە چەند ساڵی رابردوودا سیستمەکە لە نزیک شاری مسیاف لە باکووری رۆژئاوای جێگیرکرابوو، بەڵام چەند هەفتەی رابردوو سیستەمە کشێندراوەتەوە و لە رێی بەندەری تەرتووس گواستراوەتەوە رووسیا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کشاندنەوەی سیستمەکە بەگوێرەی پێشبینییەکانیان، بەهۆی ئەوەیە رووسیا لە شەڕی دژی ئۆکرایندا چەکی کەمبووەتەوە، بۆیە ناچار بووە سیستمەکە لە سووریاوە بکشێنێتەوە، دەیەوێت ئەو بۆشاییەی پێ پڕبکاتەوە کە ئێستا بۆی دروستبووە.

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەیەکە تورکیا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر چەند ناوچەیەکی سووریا و رۆژئاوای کوردستان دەکات کە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات “هەسەدە” دایە، لە چەند رۆژی رابردووشدا چەندین ناوچەی تۆپباران و بۆردومان کردووە

Back to top button